چەند یانەیەک دەیانەوێت نیستێلڕۆی بکەن بە راهێنەر

PM:10:10:26/11/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند یانەیەک دەیانەوێت نیستێلڕۆی بکەن بە راهێنەر و نزیکترینیشان لیستەر سیتی و هامبۆرگن.

رود ڤان نیستێلڕۆی، راهێنەری پێشووی یانەی ئایندهۆڤن و یاریدەدەری پێشووی ئێریک تێن هاگ لە مانچستەر یونایتد، نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ.

پێگەی سکای سپۆرتبڵاویکردووەتەوە، لیستەر سیتی لە دوای دوورخستنەوەی ستیڤ کووپەر، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی، بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت و نیستێلڕۆی یەکێکە لە بەربژێرەکان.

هەرچەندە لە ئەڵمانیا باس لە نزیکبوونەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە یانەی هامبورگی بەشدار لە خولی پلەیەکی ئەڵمانیا دەکرێت، بەڵام هێشتا نێستلڕۆی لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی لیستەر سیتی ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئینگلیزییەکە، نیستێلڕۆی ئامانجی یەکەمی هامبورگە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆییەکی فەرمی نەکراوە و جیا لە هامبورگیش چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ لە ئینگلتەرا، چاودێری دۆخی دەکەن.