PM:12:51:23/11/2024
2752 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید هەوڵی
گەڕاندنەوەی کاسیمیرۆ دەدات بەڵام ئەو یاریزانە بیری لە جێهێشتنی مان یونایتد
نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید خواستی ئەوەیان هەیە لە
مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا کاسیمیرۆی بەرازیلی بگەڕێننەوە یانەکەیان.
ئەو رۆژنامەیە لە
زاری رۆژنامەی تریڤێلای بەرازیلی ئاشکرای کردووە، بیرۆکەی گەڕاندنەوەی کاسیمیرۆ
بەهۆی قەیرانە زۆرەکانی یانەی شاهانەوەیە کە دەناڵێنێت بەدەست پێکانی زۆری
یاریزانەکانی، جگە لەوەش دڵنیان لەوەی کە ئەو یاریزانە ئێستاش توانای ئەوەی هەیە
هاوسەنگی هێڵی ناوەڕاست بپارێزێت و بێهیواش بوون لە ئاستی چوامینی.
رونیشیکردووەتەوە،
لە ئێستادا یانە ئیسپانیەکە بە جددی بیریان لە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە
کردووەتەوە بە شێوازی خواستنی شەش مانگ، جگە لەوەش کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەریش بە
خۆشحاڵیەوە پێشوازی لەو ئەگەرە دەکات.
دەشڵێت، کێشەکە
ئەوەیە کاسیمیرۆ پێشوازی لە بیرۆکەکەی ریاڵ مەدرید ناکات چونکە بە هیچ شێوەیەک
بیری لە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد نەکردووەتەوە، دڵنیاشە لەوەی کە لەگەڵ ئەمۆریمی
راهێنەری نوێ تواناکانی بۆ دەگەڕێتەوە و لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا دەبێت،
پابەندیش دەبێت بە گرێبەستەکەیەوە.
خ . ک