AM:08:58:26/11/2024
388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چامپیۆنز لیگ بە
ئەنجامدانی چەندین یاری گرنگ و ئاگرین دەستپێدەکاتەوە و یانە گەورەکان هەوڵی
بردنەوە دەدەن تا مەترسی زیاتریان لەسەر دروست نەبێت.
سێشەممە چەند ین
یاری بەڕێوەدەچن، لە کاتژمێر 11ی شەودا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لە یاریگای
خۆیدا میوانداری یانەی برێست دەکات.
بەرشەلۆنە لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا تا ئێستا چوار یاری ئەنجامداوە و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە
پلەی شەشەمدایە، 15 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی لێ تۆمارکراوە، دەیەوێت بە بردنەوە
بچێتە پلەکانی پێشتری ریزبەندی.
لە هەمان کاتدا و
لە یاریەکی بەهێزدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینا
میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات.
بایرن و پاریس لە
مێژوودا 13 جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە کە سەرجەمیان لە چامپیۆنز لیگدا بووە، یانە
باڤاریەکە حەوت بردنەوەی هەبووە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا یانە
فەرەنسیەکەش لە شەش یاریدا براوە بووە و 15 گۆڵی تۆمارکردووە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فاینۆردی
هۆڵەندی دەکات و نایەوێت بۆ دووەم یاری بەدوای یەک لە چامپیۆنز لیگدا تووشی
شکستبێت.
مان سیتی لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا خاوەنی تەنها حەوت خاڵە لە چوار یاریدا بە دوو بردنەوە و
یەکسانبونێک و شکستێک، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی لێکراوە.
هەریەکە لە
یانەکانی ئارسناڵی ئینگلیزی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی
رووبەڕووی سپۆرتینگ و لایپزیگ و سالزبۆرگ دەبنەوە.
لە کاتژمێر هەشت و
45 خولەکیشدا دوو یاری تر بەڕێوەدەچن، یانەی ئەی سی میلان کە لە پلەی 20ی
ریزبەندیدایە دەبێتە میوانی براتیسلاڤا و دەیەوێت بە بردنەوە چەند پلەیەک بچێتە
پێشەوە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش رووبەڕووی سپارتا پراگ دەبێتەوە و ئامانجی ئەوەیە بە
بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یاریە خۆی لە مەترسی کرانە دەرەوە رزگار بکات.
خ . ک