پسپۆڕێکی ناوبژیوانی راستی رووداوی ئۆفسایدەکەی روونکردەوە

PM:01:05:11/11/2024

22904 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆرێکی ناوبژیوانی پێیوایە لە ئیسپانیا حاڵەتە تەماوییەکان ئاسایی بوونەتەوە بەڵام لە ئێستادا هیچ بوارێک بۆ گفتوگۆکردن نییە.

ئیتورالدی گۆنزالێز پسپۆڕی ناوبژیوانی بۆچوونی خۆی لەسەر گۆڵە هەڵوەشێنراوەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکراکرد لە یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد.

لە خولەکی 14 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان دوای گەڕانەوە بۆ ڤار گۆڵەکەی هەڵوەشاندەوە بە بیانووی ئەوەی نوکە پێی لیڤاندۆڤسکی لە ئۆفسایدە.

ئەم دیمەنە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رۆژنامەکان بەدوای خۆیدا هێنا، بە شێوەیەک هیچ کەسێک پاساوێکی حاشاهەڵنەگری پێ نییە تا بیسەلمێنێت بڕیاری ناوبژیوان راستبووە.

لالەیەکی دیکەوە ئیتورالدی بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی راگەیاندووە، ئەمانە حاڵەتگەلێکن کە ئێستا پشت بە ئامێرێک دەبەستیت نەک بە توخمە مرۆییەکان ئەگەر سیستەمی نیمچە ئۆتۆماتیکی بڵێت دزەکردن هەیە، ئەوا هیچ بوارێک بۆ گفتوگۆکردن نییە.

دوپاتیشیکردەوە، دیمەنەکان بە چرکە دەگۆڕێن ئەگەری هەیە لە حاڵەتێک پێڵاوەکەی لیڤا لەپێش بەرگریکاری سۆسیدادەوەبێت، بەڵام لەوکاتەی کە وێنەکە گیراوە بە پێچەوانەیە.

باسی لەوەشکرد، تەکنەلۆژیای ڤار چەندەها کامێرای تایبەت و سیستەمی تێدا بەکار هێندراوە، بەڵام لە ئیسپانیا رووداوە تەماوییەکان زۆر ئاسایی بوون، لە کۆتاییدا بڕیارەکە لە لایەن مرۆڤەوە نەدراوە و دەبێت قبوڵ بکرێت.
بیلال کاکە