PM:12:50:25/11/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح جەختیکردەوە هیچ ئۆفەرێکی لە یانەکەیەوە
وەرنەگرتووە و لە کۆتایی وەرزدا نزیکە لە رۆیشتن.
محەمەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ لە
نوێترین چاوپێکەوتندا وتی: نزیکە
لە مانگی کانوونی دووەم و هیچ ئۆفەرێکم
لەلایەن یانەکەمەوە وەرنەگرتووە بۆیە لە ئێستادا دۆخەکە ئەگەری ئەوەی زیاترە کە من
لە کۆتایی وەرزدا بڕۆم نەک بمێنمەوە.
دەشڵێت: من یاریزانێکی پیشەگەرم و هەمووان دەتوانن
پابەندبوونم ببین، هاندەران و یانەکەم خۆشدەوێت بەڵام وەرنەگرتنی گرێبەستێکی نوێ نائومێدکەر
و نائومێدکەرە و لە کۆتاییدا بڕیار لەدەستی مندا نییە.
سەڵاح باسی لەوەشکرد،
دەبینن چی روودەدات و داهاتوو وەڵامی پرسی مانەوەی لە رێدز دەداتەوە، نایەوێت باسی
خولی سعودیە بکات لەبەر ئەوەی لە ئێستادا سەرنجی لەسەر یانەکەیەتی.
وتیشی: هەوڵدەدەم
چێژ لە تۆپی پێم وەربگرم و تا دەتوانم لە ئاستێکی بەرزدا یاری بکەم، هەموو هەوڵێک
دەدەم، چونکە ئەوەی دەیسەلمینێت کە کێم هەوڵدانەکان و ئەنجامەکانی یانەکەمە.
بیلال کاکە