PM:02:31:25/11/2024
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەکانی ئارسناڵ و ئەستۆن ڤێلا لە ئینگلتەرا و یۆڤانتۆس
و میلان لە ئیتاڵیا گرنگی بە تواناکانی گولەر دەدەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی کۆت ئۆفسایدی بەریتانی بڵاوی
کردووەتەوە، ئارسناڵ لە ماوەی داهاتوودا گرنگییەکی جددی بۆ تواناکانی ئاردا گولەر دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەکانی دیکەی خولی ئینگلتەراش
پێیان وایە گولەر لەگەڵ شێوازی یاریکردنیان گونجاوە، ئەستۆن ڤێلاش یەکێکی دیکەیە
لەو یانانەی خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە تورکەکە ئاشکراکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، یۆڤانتۆس و
میلان لە ئیتاڵیاوە گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، بەڵام ئەو دوو یانە ئیتاڵیە دەیانەوێت
بە شێوەی خواستن ئاردا بگوازنەوە ریزەکانیان.
گولەر لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە
کرد، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەی شاهانە 25 یاری ئەنجامداوە و شەش گۆڵ و یەک ئەسیستی
تۆمارکردووە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2029 کۆتایی دێت.
بیلال کاکە