PM:01:59:25/11/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس گۆڕانکاری دەکات و یاریزانی نوێ دەخاتە نێو
پێکهاتەی عێراقەوە بۆ جامی کەنداو.
فیراس بەحر ئەولوم، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری یەکێتی
تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، خیسۆس کاساس ڕاهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بڕیاریداوە
یاریزانی نوێی ناوخۆیی بدۆزێتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئامادەبوونیان لە
جامی کەنداو.
ئاژانسی شەفەق بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی
یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی کاساس لە پێشبینی نەبوونی ژمارەیەک یاریزانی
پیشەگەردایە، چونکە پاڵەوانێتییەکە لە دەرەوەی ڕۆژانی فیفا بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی عێراق بەپێی تیروپشکی یارییەکانی جامی کەنداو
لە کۆمەڵەی دووەمە و رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سعودیە و بەحرەین و یەمەن دەبێتەوە و دەیەوێت پارێزگاری لە
نازناوەکە بکات.
یارییەکانی جامی
کەنداو لە 21ی مانگی 12 تاکو سێی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی
قۆناغی کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی عێراقیش دەکەوێتە 22 و 25 و 28ـی مانگی داهاتوو.
بیلال کاکە