PM:04:40:24/11/2024
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە
داواکاریەکی فلێکیان رەتکردووەتەوە لە پێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
رۆژنامەی سپۆرتی
کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوودا
رێککەوتنی لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی دوو
یاریزان.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، فلێک داوای کردووە کە دوو یاریزانی بۆ باڵەکانی راست و چەپی هێڵی
بەرگری بۆ بگوازنەوە تا لەو دوو شوێنەدا تووشی کێشە نەبن لەم وەرزەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە،
تا ئەم ساتە داواکارییەکانی راهێنەرە ئەڵمانیەکە جێبەجێ نەکراون و کارگێڕی یانە
کەتەلۆنیەکەش دڵنیان لەوەی کە ناتوانن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتووشدا هیچ
یاریزانێک بگوازنەوە بەهۆی کێشەی داراییەوە.
رونیشیکردووەتەوە،
تەنانەت فلێک داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکیشی کردبوو بەڵام یانە ئیسپانیەکە دانی
ئۆلمۆیان بۆ پێکهاتەکەی زیادکرد تا وەک هێرشبەری سەرەڕم سوودی لێببینێت.
ئەو رۆژنامەیە
دوپاتیکردووەتەوە، ئەگەر یانەکەیان بتوانێت بەسەر کێشە داراییەکاندا زاڵ بێت ئەوا
بە دڵنیاییەوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا چەند گرێبەستێکی نوێ
ئەنجامدەدەن.
خ . ک