ئینریکی: لە ئێستاوە بیر لە یارییەکەی بایرن میونشن دەکەینەوە

PM:12:12:23/11/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە و لە ئێستاوە بیر لە یاریەکەی بایرن میونشن دەکەنەوە.

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەیان لە تۆڵۆز دوپاتیکردەوە کە ئاستی یاریزانەکانی دڵخۆشی کردووە و لە 90 خولەکی تەواودا فشاری بەردەوامیان هەبووە.

ئینریکی دەڵێت، بەدەستهێنانی سێ خاڵ لە یەکەم یاری دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگە و ئاسان نییە بەڵام لەوە گرنگتر ئەو ئاستە بوو کە یاریزانەکان پێشکەشیان کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشداری پێکردنی چەند یاریزانێک لە پێناو پشوودان بوو بەو یاریزانانەی تر کە گەشتی دوور و درێژیان هەبووە لە جەند رۆژی رابردوودا و نەیانویستووە مەترسی بخەنە سەر جەستەیان.

رونیشیکردەوە، لە ئێستاوە بیر لە یاریەکەی بایرن میونشن دەکەنەوە چونکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر چارەنووسیان لە چامپیۆنز لیگدا و دەیانەوێت چوار یاری داهاتووی ئەو پاڵەوانێتییە بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنن.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە بەرزبونەوە و دابەزینی ئاستی یاریزانان و چوونە ناوەوەی یانەکانیش بەرەو ئەنجامی خراپ شتێکی ئاساییە لە تۆپی پێدا و بە درێژایی وەرز ئەگەری رودانی هەیە.

خ . ک