PM:07:39:25/11/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی لەبەر حەزی هەمیشەی بۆ پاسکیلسواری دەیەوێت جۆرە پاسکیلێکی تایبەت
بەخۆی بخاتە بازاڕەوە.
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی جیهانی تۆپی پێ، کە هێواش هێواش لە ساڵانی
کۆتایی ئامادەبوونی لە چوارگۆشەی سەوز نزیک دەبێتەوە، بەهۆی ئەو حەزە زۆرەی بۆ
پاسکیلسواری هەیەتی بەنیازە بە هاوکاری کۆمپانیایەکی پاسکیل هەنگاوێکی سەرنجڕاکێش
بگرێتە بەر.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێلڤۆ، مێسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی
ناسراوی پاسکیل واژۆ بکات بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025ەوە جۆرە پاسکیلێکی تایبەت بە ناوی
خۆیەوە بخاتە بازاڕەوە، ئەو پاسکیلانەش نرخەکانیان لە نێوان 10 هەزار بۆ 15 هەزار یۆرۆ
دەخەمڵێندرێت.
میسی تاکە کەسایەتی جیهانی تۆپی پێ نییە کە حەزی لە پاسکیلسواری بێت، ئەوەی
جێگای سەرنجە، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەرەکەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لەگەڵ یاریزانانی
وەک دەیڤید سیلڤا و ئیدن هازارد و فابیۆ کاناڤارۆ، لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی پێشووی
تۆپی پێم کە هەمیشە باسیان لە ئارەزووی بەهێزی خۆیان بۆ پاسکیلسواری کردووە.
جێگەی باسە، لەم ڕۆژانەدا مێسی تەمەن 37 ساڵان بەهۆی زوو دوورخستنەوەی ئینتەر
میامی لە قۆناغی کۆتایی خولی ئەمریکی لەگەڵ خێزانەکەی پشوو دەدات، هەروەها دەرفەتێکی
زۆر باشی بۆ ڕەخساوە تا بتوانێت چێژ لە پاسکیلسواری وەربگرێت.