PM:02:35:15/11/2024
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کێ دەبێتە
رزگارکەری ریاڵ مەدرید، ئەنچیلۆتی، پێرێز، یان بە خەبەرهاتنەوەی یاریزانەکان
هەمووان دەزانین
ئەنجامەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە چەند هەفتەی پێشوودا خراپی بە خۆوە بینیوە بە
شێوەیەک کە شکستی کلاسیکۆ و دۆڕانەکەی میلان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو یانەیە
دروستکردووە کە بووەتە هۆکاری دەرکەوتنی کێشە سەرەکییەکانی ئەو یانەیە
خراپی هێڵی بەرگری
لەسەرووی هەموو کێشەکانی یانەی شاهانەدایە بە شێوەیەک دوای پێکانی کارڤاخاڵ رێژەی
زۆری ئەو گۆڵانەی لەو یانەیە تۆماردەکرێت لە باڵی راستدایە، جگە لەوەش پێکانی
ئیدێر میلیتاو کێشەی زیاتری دروستکردووە بەهۆی ئەوەی دەبێت یاریزانی لاو بهێننە
شوێنەکەی بەهۆی نەبوونی شوێنگرەوە.
لە ئێستادا
پرسیارەکە ئەوەیە، کێ دەبێتە رزگارکەری ریاڵ مەدرید لە چەند هەفتەی داهاتوودا کە
چەند یاریەکی گرنگ ئەنجامدەدات و دوو یارییان چارەنووسسازە بەرامبەر لیڤەرپوڵ و
ئەتڵانتا لە چامپیۆنز لیگ بە شێوەیەک ئەگەر لەو دوو یاریەدا شکستبهێنێت ئەوا
گەیشتنی بە قۆناغی 16 دەکەوێتە مەترسیەوە.
لە ئێستادا هەموو
چاوەکان لەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتیە کە دەبێت کارێک بکات ئەو یانەیە لەو بارودۆخە
رزگار بکات ئەویش بە گۆڕینی شوێنی یاریکردنی هەندێک یاریزان بە نمونەی ڤالڤێردی کە
ئەرکی باڵی راستی بەرگری پێبسپێرێت.
یان دەبێت چاوەڕێی
بە خەبەرهاتنەوەی بەشێک لە یاریزانەکان بکات بە نمونەی کیلیان مباپێ و جوود
بێلینگهام کە ئاستیان وەک پێویست نییە و تەنانەت کاریگەریشیان لە یاریگادا زۆر
کەمبووەتەوە.
ئەگەرێکیتر بۆ
رزگارکردنی ریاڵ مەدرید لەدەست فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکدایە بە شێوەیەک کە لە
مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا دوو گرێبەستی گەورە ئیمزابکات بۆ دڵی بەرگری و
یاریزانێکیش بۆ باڵی راستی بەرگری کە ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بژاردەی یەکەمە و بە
شیاوترین یاریزان دادەنرێت.
دوایین چاوەڕوانی
هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئەوەیە کە هەرچەندە یانەکەیان بدۆڕێت و بکەوێتە بارودۆخی
دژوارەوە بەڵام هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو بە بەهێزیەوە هەڵدەستێتەوە و
نازناوەکان بەدەستدەهێنێت بەتایبەت چامپیۆنز لیگ.
ریاڵ مەدرید لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا چوار یاری ئەنجامداوە، دوو بردنەوە و دوو شکستی هەیە و بە
شەش خاڵ لە پلەی 18ی ریزبەندیدایە، لە خولی ئیسپانیاش هەشت بردنەوە و سێ
یەکسانبوون و شکستێکی هەیە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.
خ . ک