عێراق بە نەهێنی راهێنان ئەنجامدەدات

PM:06:02:11/11/2024

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس ئامادەکارییەکانی عێراق بە نهێنی ئەنجامدەدات و ئامادەنەبوونی دوو یاریزانیش نیگەرانی کردووە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئوردون و عومان بەردەوامە لە پێناو بردنەوەی هەردوو یاریەکە.

خیسۆس کاساسی راهێنەری ئیسپانی شێرەکانی رافیدەین بڕیاریداوە بە نهێنی راهێنانەکان ئەنجامبدات تا رۆژنامەکان دووربن لە زانینی شێوازی یاریکردن و پێکهاتەی سەرەکی.

پێگەی وین وین بڵاویکردووەتەوە، دوای پەیوەندی کردنی سەرجەم یاریزان پیشەگەرەکان بە هەڵبژاردەی عێراقەوە، ستافی تەکنیکی ئەو هەڵبژاردەیە بە نهێنی پلانەکانیان بە یاریزانەکان دەڵێت تا دووریان بخەنەوە لە فشاری ناو یاریگا بەتایبەت لە یاریەکەی ئوردون کە چاوەڕێ دەکرێت توندوتیژی زۆری تیادا بێت بەتایبەت دوای یاریەکەیان لە جامی ئاسیا.

ئاماژەی بەوەشداوە، کاساس تەنها لە بابەتێک دوو دڵە ئەویش ئەوەیە کە هەردوو یاریزان دانێلۆ سەعید و زەید تەحسین ناتوانن بەشداری یاریەکەی ئوردون بکەن بەهۆی ئەوەی لەڕووی توانای جەستەییەوە ئامادەنین بۆ یاریکردن.

عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 خاوەنی حەوت خاڵە لە سێ یاریدا بە شێوەیەک کە دوو بردنەوە و شكستێک و یەکسانبونێکی هەیە و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدایە.

خ . ک