فلێک بەشداریکردنی دوو ئەستێرەی خستە گومانەوە

PM:08:41:09/11/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆن و ئاوڕ لە دواوە نادەنەوە ئامنجیشیان بەدەستهێنانی سێ خاڵە بەرامبەر سۆسیداد.

هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد باسی لەوەکرد، دەیانەوێت لە هەموو یارییەک سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئێستا بەرامبەر ڕیال سۆسیداد یاری دەکەن و بەڕاستی شێوازی یاریکردنیانی بەدڵە ئەوان تیپێکی زۆر تەکتیکی و زیرەکن و ئەوەش دەبێتە یارییەکی سەرنجڕاکێش.

دوپاتیشیکردەوە، کۆبارسی و لیڤا و دی یۆنگ بە تەواوی ئامادەن بۆ یارییەکە، یامالیش بەشداری بەشێک لە مەشقەکان کردووە و بزانین چی روودەدات، هەروەها ئۆلمۆ کەمێک کێشەی هەیە بەڵام هیوادارە لەگەڵیانبێت.

فلێک وتی: زۆر شت هەیە کە شانازی پێوە دەکەم، سەیری کۆتا یاری بەرامبەر زڤێزدا دەکەم و دەبینم چۆن یارییەکەمان وەک تیپێک تەواو کرد، تیمەکە بەیەکەوە یارییەکی باش دەکات و یاریکردن بەم شێوەیە ئاسانترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆن، هیچ ئاوڕ لە دواوە نادەنەوە تەنیا ئەو بەشانە نەبێت کە بە باشی نەڕۆیشتووە، بەرامبەر سۆسیداد یارییەکەمان قورسە و ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵە.

فلێک دەشڵێت: دادپەروەری نییە ئەگەر کارەکانم بەراورد بە کارەکانی چاڤی بکەم، ئەو یاریزان و راهێنەر بووە لێرە و دەرفەتی زۆری بە لاوەکان بەخشیوە ئەو شانازی بەوە دەکات و منیش بەردەوامم لەم کارە.

بیلال کاکە