PM:02:22:09/11/2024
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی لاری
نییە لە کەمکردنەوەی رێژەیەکی زۆری مووچەکەی لەپێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە.
رۆبێرت لیڤاندۆڤکی
هێرشبەری پۆڵەندی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەواو
دەبێت بەڵام ئارەزووی ئەوە ناکات کە لەو یانەیە بڕوات.
ئەو یاریزانە نیازی
ئەوەی هەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە نوێبکاتەوە و کێشەی لەگەڵ
ئەوەشدا نییە کە مووچەی ساڵانەکەی لە 32 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 26 ملیۆن یۆرۆ
کەمدەبێتەوە ئەگەر تا هاوینی ساڵی 2026 بمینێتەوە.
رۆژنامەی سسپۆرتی
کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی
زیاتر درێژبکاتەوە کە لانی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا هاوینی 2027 بێت وە هیچ
لارییەکیشی نابێت لەوەی کە مووچەی ساڵانەکەی بۆ بکرێت بە نیوە لەو کاتەدا.
دەشڵێت، ئەو
یاریزانە وا هەست دەکات ئێستاش توانایەکی زۆری هەیە و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات
تا چەندین ساڵیتر لەبەرئەوە دەیەوێت لەژێر دەستی هانسی فلێک بەردەوام بێت لە
یاریکردن.
لیڤاندۆڤسکی لە
ساڵی 2022 پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنەوە و لەم وەرزەشدا بە ئاستێکی نایابەوە
دەرکەوتووە، لە 16 یاریدا 19 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و خاوەنی دوو ئەسیستە.
خ . ک