PM:10:54:06/11/2024
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال لە راگەیاندرواێکیدا بڵاوییان کردەوە نەیمار دال سێلڤا لە ماسولکەکانی دواوی ڕانیدا تووشی پێکانبووە.
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی هیلالی سعوودی ماوەی دووركەوتنەوەی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی راگەیاند.
لە یاری رابردووی هیلال بەرامبەر ئیستیقلال نێیمار لە خولەكی 58 هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 87 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.
هەژماری فەرمی هیلال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ماوەی دووركەوتنەوەی نەیماری ئاشکراکرد، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە هیلالدا هاتوووە، دوای پشكنینە پزیشكیەكان بۆ یاریزانی یانەکەمان نەیمار دەركەوتووە كە تووشی پیکانبووە لە ماسوولكەی دواوەی رانیدا و بەهۆیەوە ماوەی چوار هەفتە تاوەكو شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەستێرە بەرازیلییەکە ماوەی وەرزێک لە یاریگاكان دووركەوتەوە و راستەوخۆ دوای دووبارە گەڕانەوەی تووشی پێكان بووەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە مانگێکیتر دووردەكەوێتەوە.