کیمیچ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

PM:05:50:22/10/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بایرن متمانەیان بەوە هەیە کە گرێبەستی کیمیچ نوێدەکەنەوە و ریاڵ و بەرشەلۆنە بێهیوا دەکەن.

جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و یاریزانی بایرن میونشن گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێینەکردووەتەوە و بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

لە نوێترین پێشهاتدا، فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سپۆرت ئاشكرایکرد، ئەندامانی کارگێڕی یانەی بایرن میونشن متمانەی زۆریان بە خۆیان هەیە کە سەرکەوتوو دەبن لە رازیکردنی کیمیچ کە گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا نوێبکاتەوە.

فابریزیۆ رایگەیاندوە، لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامی هەیە و زیاتر لە یەک تێگەیشتوون لە چاو چەند مانگی رابردوودا لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە رێکبکەون.

رونیشیکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵی گواستنەوەی دابوو جگە لەوەش بووبوە ئامانجی یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی بەڵام لە ئێستادا سەرجەم ئەو یانانە نزیکن لە بێهیوا بوون.

دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی بایرن ئامانجیان ئەوەیە کیمیچ بکەنە سەرۆکی پرۆژەی داهاتووی یانەکەیان و مووچەکەشی بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ زیاد دەکەن.

خ . ک