نیوكاسڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

PM:08:15:22/10/2024

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوكاسڵ بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی گۆردنی نوێ كردەوە ئەویش پاش ئەستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەکە.

ئەنتۆنی گۆردن لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی ئیڤەرتۆنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد، گرێبەستەكەی پێشووشی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچوو.

هەژماری فەرمی نیوكاسڵ لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاویکردەوە، ئانتۆنی گۆردن گرێبەستێكی نوێی درێژخایەنی واژۆ كردووە و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگای سانت جەیمس پارك دەمێنێتەوە.

پاش نوێکردنەوەکەش یاریزانەکە وتی: پێم وایە یانەکە لە دۆخێکی نایابدایە، من و ڕاهێنەر لە ڕووی شێوازی یاریکردنەوە بە تەواوی گونجاوین، لێرە زۆر دڵخۆشم و حەزم لە ژیانە لێرە، وە دۆخی تیپەکە زۆر گونجاوە بۆ من، لە نیوکاسڵم بۆ بردنەوەی جامێک.

جێی باسە، گۆڕدن لەگەڵ نیوكاسڵ بەشداری لە 74 یاری كردووە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.