PM:03:35:21/10/2024
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چامپیۆنز لیگ
گەورەترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە قۆناغی یەکەمدایە و ئەم هەفتەیە
چەندین یاری هەفتەی سێیەمی ئەو قۆناغە بەڕێوەدەچن.
سێشەممە نۆ یاری
ئەنجامدەدرێن، بەهێزترین یاری ئەو شەوە لە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ریاڵ
مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند لە مێژووی چامپیۆنز لیگدا 15 جار رووبەڕووی
یەکبونەوەتەوە و یانە ئیسپانیەکە لە حەوت یاریدا براوە بووە و 26 گۆڵی کردووە،
یانە ئەڵمانیەکەش سێ بردنەوەی هەیە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە، لە پێنج یاریشدا
یەکسانبوون.
یانەی شاهانە لەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگدا دوو یاری ئەنجامداوە و خاوەنی بردنەوەیەکە بەرامبەر
شتوتگارت بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک وە لە دووەم یاریدا بە لیلی فەرەنسی دۆڕا، بە
سێ خاڵ لە پلەی 17ی ریزبەندیەکەدایە، ئامانجی ئەوەیە دووەم بردنەوە بەدەستبهێنێت و
بچێتە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی.
کۆتا یاری نێوان
ئەو دوو یانەیە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی وەرزی رابردوودا بوو کە یانە
ئیسپانیەکە بردنەوەی بەدەستهێنا و بۆ 15یەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.
لە یاریەکی تریشدا،
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە و
ئامانجی ئەوەیە دووەم بردنەوە لەم وەرزەی خولەکەدا بەدەستبهێنێت.
پاریس
لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دوو یاری ئەنجامداوە، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە جیرۆنای
بردووەتەوە و دواتر شکستیهێناوە بەرامبەر ئارسناڵ، خاوەنی تەنها سێ خاڵە.
لە هەمان شەودا
چەندین یاریتر بەڕێوەدەچن کە گرنترینیان یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی کلوب بروج
دەبێتەوە و یۆڤانتۆس بەرامبەر شتوتگارت یاریدەکات، ئارسناڵیش لە یاریگای ئیمارات لە پێناو
بردنەوەی دووەم لەم وەرزەدا میوانداری شاختاری ئۆکرانی دەکات.
خ . ک