گواردیۆلا: دی برۆین و والکەر ئامادەی یارییەکەی سپارتا نابن

PM:05:15:22/10/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دی برۆین و والکەر ئامادەی یارییەکەی سپارتا پراگ نابن و ستایشی ستۆنزیشی کرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی سپارتا پراگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رایگەیاند، کاتی گەرانەوەی دی برۆین دیاریکراو نییە و نازانێت یاریزانەکە کەی دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان، ئامادەنەبوونی واڵکەریشی بۆ یارییەکەیان دوپاتکردەوە و باسی لەوەشکرد ئۆسکار بۆب لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە سپارتاش وتی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر زۆر سپارتام نەدەناسی، بەڵام دەستم کرد بە سەیرکردنی یارییەکەیان و ئێستا زانیاری باشم لەسەریان هەیە، شیکارییەکی باش کراوە و سبەی ئەنجامەکەی لە یاریگادا دەبینین، بێگومان یانەی بەرامبەریش یانەیەکی ئاسان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت یارییەکانی یاریگای خۆیان ببەنەوە، چونکە بوون لە ریزبەندی هەشت یانەی سەرەتای چامپیۆنز لیگ ئاسان نییە، لەبەر ئەو هۆکارەش هەوڵدەدەن هەموو یارییەکانی یاریگای خۆیان ببەنەوە.

راهێنەرەکە دوپاتیشیکردەوە، هیچ یاریزانێک وەک ستۆنز ناناسێت و ئەستێرەکە یەکێکە لە پیشەگەرترین و خۆشەویستترین یاریزانەکان لەلای ئەو.