یانەیەکی پریمەرلیگ دەیەوێت فێران تۆرێس بگوازێتەوە

PM:07:30:22/10/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت فێران تۆرێس بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام ئەو پارەی بۆ یاریزانەکەویان داناوە لە چاو خواستی بەرپرسانی بەرشەلۆنەوە کەمە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی ئێل ناسیۆناڵ، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی ئۆنای ئیمری کە لەم وەرزەدا لە کێبڕکێکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگ بەشداری هەیە و تا ئێستا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، دەیەوێت بە گواستنەوەی فێران تۆرێس ئاستی یانەکەی بەرەو باشتر ببات.

پێگەکە باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی یانەکەی ئینگلتەرا دەیانەوێت بە 15 ملیۆن یۆرۆ فێران تۆرێسی 24 ساڵان پەلکێشی ڤیلا پارک بکەن، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادە نییە بەو بڕە پارەیە گفتوگۆ بکات و داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

لە ئێستادا داهاتووی فێران لەگەڵ یانەکەی کەتەلۆنیا روون نییە، بەو پێی یاریزانەکە بەشێکی سەرەکی نییە لە پلانەکانی هانسی فلیکی راهێنەر و لە خولی ئیسپانیا لە هەشت یاری ئەنجامداوە و پێنج یارییان لە سەرەتاوە یاریکردووە و خاوەنی یەک گۆڵ و دوو ئەسیستە.