ئایا رۆناڵدۆ لە نەسڕ دەمێنێتەوە یان دەڕوات؟

AM:11:52:18/10/2024

2080 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ پێشوازی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ دەکات و دەیەوێت نازناوی لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە بەرپرسانی وەرزشی سعودیە و سندوقی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە خولەکەیان بهێڵنەوە و گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، خوسێ فیلیکس دیازی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشوازی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات لەگەڵ یانەی نەسڕ.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە پورتوگالیەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە یانە سعودیەکە و بە نیازە درێژە بە گەشتە وەرزشیەکەی بدات لەگەڵیدا، خۆی و خێزانەکەشی چێژ لە ژیان دەبینن لە ریاز.

دوپاتیشیکردووەتەوە، رۆناڵدۆ ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ یانەی نەسڕ نازناوەکان بەدەستبهێنێت جگە لەوەش ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بگەیەنێتە هەزار گۆڵ.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ریکۆردی پورتوگالیش بێت، کریستیانۆ هەفتەی رابردوو گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی سعودیە کردووە و گەشبین بووە بەو ئۆفەرەی پێشکەشیان کردووە تا بمێنێتەوە لە خولی رۆشەنی سعودیە.

خ . ک