لیڤەرپول جێگرەوەی سەڵاحی دیاریکردووە

PM:06:43:22/10/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپول باینۆ گیتێنسی بۆ جێگرتنەوەی سەڵاح دیاریکردووە و دۆرتمۆدنیش 100 میلۆنی بۆ دەستبەرداربوونی دیاریکردووە.
گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و پێناچێت هیچ بڕیارێکی هەبێت بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپول، ئەمەش وایکردووە باس لە چەند یاریزانێک بکرێت وەک جێگرەوە.
 سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یاریزانە پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەگەری چوونی ئەستێرە میسڕییەکە بۆ خولی سعودییە بەرزە و سەڵاح لاری نییە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات بە بڕە پارەیەکی زۆر.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ناو ئاماژەیان پێکراوە وەک ئەگەری جێگرتنەوەی ئەم ئەستێرە لە لیڤەرپوول، بەڵام ئێستا ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە جەیمی باینۆ گیتێنس بژاردەی سەرەکی بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوولە، هەروەها بەشی دۆزینەوەی بەهرەمەند بۆ یانەکە ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن.
هاوکات دۆرتمۆند دەیەوێت بڕی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانە لاوە وەربگرێت و ئامادە نییە بە بڕە پارەیەکی کەمتر ڕازی بێت، لیڤەرپوول ئامادەیە لە زووترین کاتدا ئۆفەرێکی جددی بۆ بنێرێت، بەڵام دیار نییە هەردوو یانە لەسەر نرخەکە ڕێکدەکەون یان نا.
جەیمی باینۆ گیتێنسی تەمەن 20 ساڵان، لەم وەرزەدا بەشداری 10 یاری کردووە و خاوەنی چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە.