چامپیۆنز لیگی ئاسیا ...نەسڕ بە زەحمەت شکستی بە ئیستیقلال هێنا

PM:09:05:22/10/2024

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا نەسڕ بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئیستیقلال هێنا.

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا، هەردوو یانەی ئیستیقلالی ئێرانی و نەسڕی سعودی روبەڕوی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، تا ڕادەیەک یاریزانانی نەسڕ باشتر بینران بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا لەو تایمە بێ بەرهەم بوو، تایمەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم کوڕانی نەسر باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، یاریزانانی یانە ئێرانییەکەش تەنیا پشتیان بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست، هێرشە بەردەوامەکانی نەسر بەردەوام بوو تا لە خولەکی 81 توانیان گۆڵی یەکەم لەڕێگای ئیمریک لاپۆرتەوە تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامەش نەسڕ خاڵەکانی لە سێ یاریدا بەرزکردەوە بۆ حەوت خاڵ و لە پلەی چوارەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگی ئاسیا دێت.