بەرشەلۆنە گرێبەستی یاریزانێکی نوێ دەکاتەوە

AM:10:40:22/10/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بەرشەلۆنە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی فێرمین لۆپێز یاریزانی لاوی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نزیک دەبێتەوە.

فێرمین لۆپێز وەرزی رابردوو لە لایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئەوکاتی یانەکە، لە ریزەكانی لاماسیاوە بۆ تیپی یەكەم سەرخرا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بلەوگرانا دەیەوێت گرێبەستی فێرمین بۆ ماوەیەكی درێژ و تا ساڵی 2029 نوێ بكاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەیکردووە، بەمزوانە گرێبەستە نوێیەكەی لۆپێز بە زیادكردنی موچەكەی و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەم هەوڵەی یانە کەتەلۆنییەکە بۆئەوە دەگێرێنەوە فێرمین یاریزانێکی لاوە و لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت.

فابریزۆ ئەوەی راگەیاند بەرشەلۆنە پاش راگەیاندنی گرێبەستی فێرمین لۆپێز، دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان قسە لەگەڵ گاڤی، پێدری ، فرێنكی دی یۆنگ و ئاراوخۆ دەكات، ئامانجی یانەکە پارێزگاریکردنە لە ئەستێرەکانی.