بەرازیل پیرۆزبایی لە نەیمار دەکات

AM:11:56:22/10/2024

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەی بەرازیل لە راگەیاندراوێکدا پیرۆزبایی لە نەیمار دەکەن بەبۆنەی گەرانەوەی بۆ یاریگاکان.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی پیرۆزبایی گەڕانەوەی نەیماریان بۆ یاریگاکان بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک ئامادەنەبوو بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا.

لە راگەیاندراوەکەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە، ستایشی زۆری نەیمار کردووە و بە نوێنەری تۆپی پێی بەڕازیل وەسفی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پیرۆزبایی لە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان دەکەین، بەبۆنەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان.

ئەوەی جێگەی سەرنجە دوای ئەم دوورکەوتنەوەیە درێژخایەنە، هێرشبەرەکەی یانەی هیلال بۆ یەکەمجار گەڕایەوە بۆ ئەوەی لە یارییەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر یانەی عەین لە ئیمارات لە 30 خولەکی کۆتایی بەشداری کردوو ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

لەهەمان کاتتدا رۆژنامەکانی بەڕازیل ئەگەری دووبارە بانگهێشتکردنەوەی نەیمار لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکە ئاشکرادەکەن لە مانگی نۆڤەمبەردا و لە پاڵاوتنی جامی جیهانی بەرامبەر ڤەنزەوێلا و ئۆرۆگوای یاری دەکەن.