AM:11:20:22/10/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتی رایگەیاند دەیەوێت بگەرێتەوە یاریگاکان و دەست بکاتەوە
بەیاریکردن لەیانەیەکی ئیتاڵیا.
هێرشبەر
و ئەفسانەی پێشووی رۆما فرانچێسكۆ تۆتی دانی بەوەدانا، بڕیاری وازهێنانی به‌ئاره‌زووی
خۆی نه‌بووه، بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریگاكان ده‌كاته‌وه.
تۆتی
له لێدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه وتی،هەرگیز
نەمشاردۆته‌وه، وازهێنانم لە یاریکردن لە ساڵی 2017 بۆ من زەبرێکی به ئازاربوو
كه یانه‌ی رۆما به‌سه‌ریان سەپاندنم نەک بە ویستی خۆم وازم هێنابێت، حه‌زم ده‌كرد
له یاریكردن به‌رده‌وامبم، ئێستا كه ته‌مه‌نم 48 ساڵه هه‌ندێك جار ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه
ده‌كه‌م، بۆ یاریگاکان.
تۆتی وتیشی،
لە چەند مانگی رابردوودا پەیوەندییەکی باشم هەبووە لەگەڵ یانەکانی ئیتاڵیا یانه‌یه‌كی
ئەو خولەش پەیوەندییان پێوەکردم و رێگەیان پێدام بیر لە گەرانەوە بکەمەوە.
لەدرێژەی
قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد قورسه دوای ساڵانێک وازهێنان بگه‌رێیته‌وه پێویستت به
راهێنانێكی زۆر ده‌بێت به‌ڵام مه‌حاڵ نیه.
له
كۆتاییدا وتی، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت بڕیارێكی شێتانه بده‌م به گه‌رانه‌وه بۆ
یاریگاكان ئه‌وه پێویستم به دوو بۆ سێ مانگ ده‌بێت تاكو بتوانم یاری بکەم،
وازهێنانم به بڕیاری خۆم نه‌بووه، هەر بۆیەش لە ناو دڵمدا هه‌ستی یاریكردن ماوه‌تەوە،
هه‌موو شتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە، بەڵام ئەو بیرۆکەیە لە لای من بە کراوەیی دەمێنێتەوە.