مانچستەر یونایتد یاریزانێکی دەفرۆشێت

AM:09:23:22/10/2024

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئەنتۆنی لەمێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا بەخواستن بفرۆشێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ماڵپەڕی فۆتبۆڵ ئینسایدەرەوە بڵاوکراوەتەوە، مانچستەر یونایتد دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانانەدا گفتوگۆ ئەنجام بدات کەدەیانەوێت ئەنتۆنی بەخواستن بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی دەیەوێت سوود لە بار و دۆخی یاریزانەکە وەربگرێت و بیگەرێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەنتۆنی چیتر بەشێک نییە لە پلانەکانی تێن هاگی ڕاهێنەر، لە یانەی مانچستەر یونایتد و لەم ڕووەوە ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات لەگەڵیانەیەک بگاتە رێیکەوتن و چیتر مووچە بەرزەکەی یاریزانەکە نەدەن.

ئەنتۆنی لەم وەرزەدا تەنها 4 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، کە تیایدا گۆڵێکی تۆمارکردووە، یاریزانەکە تەمەنی 24 ساڵە و لە یاریکردنی باڵی ڕاستی هێرشبەریدا باشە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.