کروس: مباپێ یاریزانێکی گەورەیە

AM:10:05:22/10/2024

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس رایگەیاند یاریگای سانتیگۆ بێرنابیۆ و هاندەرەکانی بەردەوام لە دڵمدا دەمێنێتەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس تونی کروس ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ سەرجەم ئەندامانی یانەکەی دڵتەنگ کردووە بەتایبەت کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر کەیەکەم کەسبوو لەیانەکەدا بڕیارەکەی پێ راگەیاند.

کروس وتیشی ئاسان نەبوو ئەو بڕیارەبدەم بەڵام دڵخۆشم کەبوومەتە بەشێک لە یادگارییەکانی ریاڵ مەدرید، تاکۆتایی ژیانم یاریگای سانتیاگۆ و هاندەرەکانی لەیاد ناکەم.

لەدرێژەی لێدوانەکانیدا وتی، ڤالڤێردی دەتوانێت ئەوکارە ئەنجام بدات کەمن لەیاریگادا دەمکرد، هیوادارم هاندەرانی ریاڵ مەدرید کاتی پێببەخشن چونکە یاریزانێکی زۆرنایابە و بەردەوام هەوڵ دەدات باشتربێت.

لەهەمان کاتتدا کروس ئاماژەی بەوەکرد، مباپێ یاریزانێکی باشە یارمەتی ریاڵ مەدرید دەدات لەبردنەوەی نازناوەکان بەڵام هەرگیز بیری لەوەنەکردووەتەوە لەساتی هاتنی مباپێ ساڵێکتریش لەیانەکە بەردەوامبێت.

لە کۆتاییدا ئەستێرە ئەڵمانییەکە رایگەیاند لەماوەی یاریکردنی بۆیانەی شاهانە هەرگیز بیری لە رۆشتن نەکردووەتەوە و لەساتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانی تەنیا پێنج خولەکی پێویستبووە.