میلان ئەستێرەیەکی دەگەرێنێتەوە

AM:08:50:22/10/2024

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان دەیەوێت هێڵی ناوەراستی یانەکەی بەهێزبکات و تونالی بگەرێنێتەوە ریزەکانی.

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەک دەدات و دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە سان سێرۆ

میلان بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی پێویستی بە چەند گرێبەستێک هەیە بەتایبەت بۆ هێڵی ناوەڕاست، بۆ ئەو مەبەستەش گەڕاندنەوەی ساندرۆ تۆنالی بە باشترین بژاردە دەزانێ.

رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیاریە نوێیەکەیدا کەباسی گەرانەوەی یاریزانەکە دەکەن، ئەوەشی نووسیوە کە هەر کاتی فرۆشتنی تۆنالی، نیگەرانی لای زۆرێک لە نێوخۆی یانەکەدا دروستکربوو، بەشێکی میلان لەگەڵ فرۆشتنیدانەبوون.

ئەیسی میلان هاوینی 2023 تۆنالی بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین یاریزانی ئیتاڵی فرۆشتی بە یانەی نیوکاسڵ.

بەڵام بەهۆی تێوەگلان لە گرەوی وەرزشی و سەپاندنی تۆمەتەکان بەسەریدا، سزای 10 مانگ سڕکردنی لە یاری تۆپی پێ بەسەردا سەپێنراو لەمانگی ئابی ئەمساڵدا گەرایەوە یاریگاکان.

ئەوەی جێگەی سەرنجە گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و میلان پێویستە بۆگواستنەوەی لەگەڵ نیوکاسڵ بگاتە ڕێککەوتن.