پیۆلی: کریستیانۆ بە تامەزۆریە بۆ یاریکردن

PM:11:05:21/10/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی پێیوایە ئیسقلالی ئێرانی یانەیەکی بەهێزە و تامەزۆری رۆناڵدۆشی بۆ یارییەکە راگەیاند.

پێش روبەڕوبوونەوەی ئیسقلالی ئێرانی، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕی سعودییە رایگەیاند، یارییەکی قورسیان لە پێشە بەرامبەر بە یانەیەکی بەهێز، بە بردنەوەی چەند یارییەک گەیشتوونەتە ئەم شوێنە و دەیانەوێت بەردەوامی بە ئاستە باشەکەیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا یارییەکی کیشوەری ئاسیا بەهێز بوونە و کێبڕکێی زۆری تێدایە، ئەوانیش وەک یانەی نەسڕ بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێن.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: کریستیانۆ ئەستێرەیەکی گەورەیە و ئیلهامبەخشە بۆ یاریزانەکان، ئەو ئامادەکارییەکی باشی کردووە و زۆر بە تامەزرۆییە بۆ ئەم یارییە.