PM:04:58:17/10/2024
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێکهام روونیکردەوە
فێرگسۆن ئامۆژگاری کردووە مێسی بباتە ئینتەر میامی و ئارەزوویەکی گەورەی هەیە بۆ
یاری لەشجوانی.
دەیڤد بێکهام، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا و خاوەنی
یانەی ئینتەر میامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فێردیناند وتی: فێرگسۆن هۆکاری ئەوە
بوو مێسی بهێنمە ئینتەر میامی.
بێکهام: هەندێک ئامۆژگاری ئەو راهێنەرە دێرینە هۆکاربوو بۆ ئەوەی مێسی
بهێنمە ئەمریکا، هەرەوەها لەگەڵ سود گەیاندن بە یانەکەم ویستم شتێکی بۆ گەلی
ئەمریکا بکەم، لەبەر ئەوەی زۆر چاکەیان بۆمن هەبووە.
باسی لەوەشکرد، قسەکانی لەسەر مێسی باسی قسەکردن لەسەر باشترین یاریزان و
سەرنج راکێشانی بینەر نییە، بەڵکو دەیانەوێت یاریزانی دیکەش روو لەو خولە بکەن و
ببێتە ئیلهامبەخش بۆ یاریزانە لاوەکانی ئەمریکا.
دوپاتیشیکردەوە، جیا لە تۆپی پێ هەوادارێکی گەورەی یاری لەشجوانییە و لە
ساڵەکانی رابردوو بەردەوام لەگەڵ چەند هاوڕییەکی چوون بۆ جیم و پێی وایە یارییەکە کە
دەتواندرێت بازرگانی گەورەی تێدا بکرێت.