دی لا فۆنتێ: من بەرپرسی پێکانی یامال نیم

PM:10:41:14/10/2024

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فۆنتێ دوپاتیکردەوە ئەو بەرپرسی پێکانی یامال نییە و سڕبیاشی بە هەڵبژاردەیەکی گەورە ناوزەندکرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی سڕبیا، دی لا فۆنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەبارەت بە گەڕانەوەی لامین یامال بۆ کەمپی بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانەکە هیچ فشارێکی لەسەر نییە و هۆکاری یارینەکردنی تەنیا بەهۆی ئەوەیە ئازاری هەبووە، لەبەر ئەوەش وتویەتی سەد لە سەد ئامادەی یاریکردن نییە.

باسی لەوەشکرد، ئەو بەرپرسیاری پێکانی یاریزانە لاوەکە نییە، نەبوونی یامال و نیکۆش کاریگەریان لەسەر درووست ناکات چونکە ئەوان تەنیا بە یەک شێواز یاری ناکەن.

وتیشی: یامال هەروەک ڕۆدری و کارڤاخال جێگرەوەی نییە، بەڵام یاریزانی تریش هەن شتانیکی زۆرمان پێشکەش دەکەن، ئەمە هەڵبژاردەی نیشتمانییە و ئێمە باشترین هەڵدەبژێرین، یاریزانی زۆر باشمان هەیە کە دڵسۆزی بیرۆکەیەکن.

لەبارەی سڕبیاشەوە وتی: سربیا ڕکابەرێکی سەختە و یاریزانی گەورەیان هەیە، پێشتر بینیوومانە کە چۆن یاری دەکەن، ئێمە دەزانین کە ئەوان هیچیان لە دانیمارک ناچێت، وە هەڵبژاردەیەکی گەورەشن.