AM:12:11:07/10/2024
36 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ
سۆسیداد بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان بوون.
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا،
ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە میوانی ریاڵ سۆسیداد.
لە تایمی یەکەم، هەر لەگەڵ دەستپێک و لە
خولەکی یەک جولیان ئەلڤارێز بە گۆڵێک کوڕانی سیمیۆنی پێشخست، پاش ئەوەش بە تەواوی
بەرگریانکرد و نەیانهێشت لەو تایمەدا سۆسیداد تۆڕی گۆڵەکەیان بەهەژێنن.
لە تایمی دووەم، دووبارە ئەتلەتیکۆ
بەرگرییەکی قورسی کرد و بە جۆرێک تا کۆتاییەکی یارییەکە بەردەوام بوو بەڵام لە
خولەکی 84 کوڕانی سۆسیداد گرێی گۆڵ نەکردنیان کردەوە و لوکا سۆسیچ بە لێدانی بەهێز
لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا
کۆتایی پێهات، بەو ئەنجامەش ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە خاوەنی 17 خاڵ و لە پلەی سێیەم
دێت، ریاڵ سۆسیدادیش بە کۆکردنەوەی نۆ خال لە پلەی 15یەم جێگیربووە.