PM:11:16:06/10/2024
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاک دوپاتیکردەوە ئاستێکی باشیان پێشکەش
کردووە و پرۆژەی یانەکەشیان درێژخایەنە.
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا، ئێریک
تین هاگی راهێنەری مان یونایتد رایگەیاند، چوارەمین کلین شیتیان لەم وەرزە کردووە
و ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە، رێگەیان بە یانەی خاوەن یاریگا نەداوە هەلی گۆڵکردن
درووست بکەن و بەدرێژای یارییەکە تەنیا یەک هەلیان هەبووە.
وتیشی: لە ئێستادا گۆڵی پێویست تۆمار ناکەین، کاتێک سەیری تەواوی وەرزەکە دەکەین
تا ئێستا، بە دڵنیاییەوە سەرەتایەکی باش نییە و دەبێت شتەکان باشتر بکەین، وە بێگومان
دەتوانین باشتر بین.
سەبارەت بە ئایندەشی وتی: هەمیشە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە قسە دەکەین و هەموو
هەفتەیەک کۆدەبینەوە، وە دەزانین کە کار لەسەر پڕۆژەیەکی درێژخایەن دەکەین، دوو یاری
زۆر سەختمان ئەنجامدا و سەلماندمان متمانە بەخۆبوونمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد ماگوایەر هەستی بە ئازارکردووە لەبەر ئەوەی گۆڕانکاری
پێکردووە، هۆکاری گۆڕانکاری پێکردنی راشفۆردیش ئەوەبوو ترسی کرانە دەرەوەی بە کارتی
سور لەسەر بووە.