ریزبەندی گرانترین یاریزانانی جیهان بڵاوکرایەوە

PM:04:30:06/10/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند لە پێشەنگی گرانترین یاریزانەکانی جیهاندایە و مباپێ و ڤینیسیۆس لە پلەی دووەمدان.

پێگەی ترانسفێر مارکێتی جیهانی نوێترین ریزبەندی گرانترین یاریزانانی جیهانی بڵاوکردەوە، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی نرخەکی بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ زیادیکردووە و لە پێشەنگی گرانترینەکاندایە.

هەریەکە لە کیلیان مباپێی فەرەنسای و ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و بێلینگهامی ئینگلیزی کە سەرجەمیان یاریزانی ریاڵ مەدریدن نرخەکەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمدان.

فیل فۆدینی هێرشبەری مانچستەر سیتی پلەی سێیەمی ریزبەندیەکەی گرتووە بە نرخی 150 ملیۆن یۆرۆ، بوکایۆی ساکای یاریزانی یانەی ئارسناڵ بە نرخی 140 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیەکەدایە.

رۆدری و فلۆریان فێرتز و جەمال موسیالا لە پلەی پێنجەمدان بە شێوەیەک نرخەکەیان 130 ملیۆن یۆرۆیە، لامیان یامال و دیکلان رایس و ڤالڤێردی بە نرخی 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی شەشەمی گرانترین یاریزانانی جیهاندان.

خ . ک