ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی پریمەر لیگی کردووەتە ئامانج

PM:01:46:05/10/2024

3924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چاودێری دوران دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ماوەی چەند هەفتەیەکە چاودێری هێرشبەرێکی خولی نایابی ئینگلتەرا دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەڕیتانی رایگەیاندوە، کارگێڕی یانەی شاهانە بە نیازن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ جۆن دورانی یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی ئیمزابکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی دوران لە یاری یانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و هۆکاری بردنەوەی یاریەکەش بوو، یانە ئیسپانیەکە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە لە پێناو گواستنەوەیدا.

دەشڵێت، یانەی شاهانە تاکە یانە نییە کە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات بەڵکو مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە و ئارسناڵیش هەمان یاریزانەیان کردووەتە ئامانج کە نرخەکەی 63 ملیۆن یۆرۆیە.


خ . ک
Jhon Durán - Player profile 24/25 | TransfermarktJhon Duran to Chelsea would be MASSIVELY underwhelmingChelsea step up interest in Aston Villa's Jhon Duran