خولی ئیتاڵیا... رۆما لەگەڵ مۆنزا یەکسان بوون

PM:09:15:06/10/2024

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە گۆڵێک لەگەڵ مۆنزا یەکسان بوون و لە پلەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا دێت.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، مۆنزا لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی رۆما بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و چەندین جار نزیک بوون لە گۆل تۆمارکردن بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەم، دووبارە رۆما بەباشی دەستپێکرد و لە خولەکی 61یش لە ڕێگای دۆڤبیکەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند لە خولەکی 70 دانی مۆتا ئەنجامەکەی بۆ مۆنزا یەکسانکردەوە و سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامەش رۆما خاڵەکانی بوون بە 10 خاڵ و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت و شەش خاڵ لە ناپۆلی یەکەمەوە دوورە، مۆنزاش تەنیا چوار خاڵی هەیە و پلەی 19یەمی گرتووە.