PM:11:48:06/10/2024
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان بە گۆڵێک لەگەڵ
نیس یەکسان بوو، وە پلەی یەکەمیشی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی فەڕەنسا، نیس
لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم، پاریس زیاتر کۆنترۆڵی
یارییەکەی کردبوو، یاریزانانی یانەی میوانداریش پشتیان بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست،
لە ئەنجامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 39 لەڕێگای یاریزان عەلی عەبدیەوە گۆڵی یەکەمیان
تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی پاریس بە
بەهێزیەوە دەستیانپێکرد و لە خولەکی 52ش لە رێگای نونۆ مێندێسەوە گۆڵی یەکسانیان
تۆمارکرد، سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی پاریسییەکان بەڵام هیچ گۆڵێکی تر لە یارییەکە
نەبینرا و سەرەنجام هەردوولا بە گۆڵێک یەکسان بوون.
بەو ئەنجامەش، پاریس خاڵەکانی بوون بە 17 خاڵ
و لە پلەی دووەم دێت لە دوای مۆناکۆی یەکەمەوە کە خاوەنی 19 خاڵە، نیسیش خاوەنی نۆ
خاڵە و لە پلەی نۆیەم جێگیربووە.