PM:04:40:07/09/2024
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خلێفی رونیکردەوە پاریس هیچ ئەستێرەیەکی تاکە کەسی نییە
و تیپەکەی ئەستێرەی یەکەمە و یاریزانەکان پەیوەندیەکەی بەهێزیان هەیە.
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان لە لێدوانەکانیدا
بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی وتی: شانازی بەو شتانە دەکەم کە وەرزی ڕابردوو بەدەستمانهێنا
و ئەو گۆڕانکارییە نایابەی کە لە پاریس سانجێرمان ڕوویدا.
دوپاتیشیکردەوە، لە ئێستادا تیپەکە سەرنجی لەسەر توخمە گەنج
و بەتواناکانە، لە هەموو شتێکیش گرنگتر ئەوەیە کە تیپەکە بە کۆمەڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆمەڵبوون بنەمای قۆناغی داهاتووی
گەشەپێدانیانە، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵەکانیان لە دەرەوەی یاریگا بە دروستکردنی ناوەندێکی
نوێی مەشق و هاوکاریکردن لەگەڵ وەبەرهێنەرێکی ئەمریکی پەرەپێداوە.
خلێفی دەشڵێت: لویس ئینریکی و لویس کامپۆس، کارێکی نایابیان
کرد، منیش فێربووم کە ڕۆحێکی ئەرێنی سەرسوڕهێنەر لە نێو یاریزانانی تیپەکەدا هەیە
لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا بە شێوەیەکی بێ وێنە، هەروەها حەماسەت و ئارەزووی سەرکەوتنی
بەکۆمەڵ هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان چیتر هیچ یاریزانێکی
تاکەکەسی نییە، بەڵکو تیپەکەمان ئەستێرەی یەکەمە و لە ئێستاشدا دەدرەوشێتەوە.
خ . ک