PM:11:39:04/07/2024
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارتینێز دوپاتیکردەوە ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوەی فەڕەنسا و رەخنەکانیشی بە
ئاسای لە قەڵەمدا.
پێش روبەڕوبوونەوەی فەڕەنسا، مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال
رایگەیاند، هەموو کەسێک دەزانێت هەڵبژاردە گەورەکان چۆن یاری دەکەن، بابەتی گرنگ جێبەجێکردنی
تاکتیک و بەهرەی یاریزانەکانە، پێشیوایە بە تەواوی ئامادەن، جەختی لەوەشکردەوە،
ئەوان ڕەخنە لە خۆیان دەگرن و هەمیشە دەیانەوێت باشتر بن.
ڕاهێنەرەکەی پورتوگال باسی لەو رەخنانەش کرد لە هەڵبژاردەکەی دەگیرێت و تێیدا
ئاماژەی بەوەکرد، لەو بابەتەوە بۆی دەردەکەویت خەڵکی چەندێک سەبارەت بە هەڵبژاردەی
نیشتیمانیان هەستیارن، لەبەر ئەوەش بابەتەکە قبوڵ دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
یاریزانی زۆر باشی هەیە و کێبڕکێش بوونی هەیە لە نێوانیاندا بۆ یاریکردن، کاری
ئەویش ئەوەیە باشترینیان هەڵبژێرێت.
مارتینێز کێشەی گۆڵنەکردنی هەڵبژاردەکەشی بۆ بەهێزی پاڵەوانێتیەکە
گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئەوان کۆنترۆڵی تۆپ دەکەن بەڵام گۆڵکردن بۆیان قورسە
چونکە هەندێک بابەت هەیە پێویستە تێیدا پێشبکەون.
ڕاهێنەرەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بە گرنگی ئەم پاڵەوانێتییە کرد و وتی: وەک ڕاهێنەری
هەڵبژاردەکە بۆمن ئێستا کاتێکی گرنگە، دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی یادەوەری، یۆرۆی 2016
یادگارییەکە بەراورد ناکرێت بە ساتیکی تر، هیوادارم نەوەی ئێستا بتوانێت ئیلهامبەخش
بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بۆ سەرکەوتن.