لە یارییەکی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا و تورکیا بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم،تورکیا دەستپێشخەریکرد و لە خولەکی 36 ئاکایدن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی تایمی یەکەم.
لە تایمی دووەم، هۆڵەندییەکان دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 70 و 76 لە رێگەی ستیفان دی فری و بە هەڵەی بەرگریکاری تورکیا تۆمارکرد.
تورکیاش لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو بۆ گۆڵی یەکسان بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکامبوون.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی هۆڵەندا کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە پێش کۆتایی یۆرۆش هۆڵەندا روبەرووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.