واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ دووبارەکردنەوەی یاری نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا

PM:08:30:07/07/2024

656 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ دووبارەکردنەوەی یاری نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانەوە.

زیاتر لە 300 هەزار کەس بەشدارییان لە داواکارییەکی ئۆنلاین کردووە کە تێیدا داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا دەکەن لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، ئەمەش بەهۆی ناڕەزای بەرامبەر بە هەڵەی ناوبژیوانان، لەنێویاندا هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا بۆ مانشافت کاتێک تۆپێک لە نێو هێڵی سزا بە دەستی کوکورێلای یاریزانی ئیسپانیا کەوت.

داواکارییەکە لەڕێی ماڵپەڕی چەینج دۆت ئۆرگەوە کراوە، تێیدا باس لەوەکراوە ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلۆر بڕیاری هەڵەی داوە لە میانی یاری نیوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا کە بردنەوەی ئیسپانییەکان کۆتایی پێهات بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

ڕووداوی سەرەکی لەم سەرلێشێواوییەدا لێدانەکەی جەمال موسیالا بوو کە لە کاتی زیادکراودا بەردەستی کوکوریلا کەوت، لەکاتی یەکسانبوونی هەردوولا بە گۆڵێک، بەڵام تایلۆر لێدانی بۆ سزای بۆ مانشافت هەژمارنەکرد، هەروەها ڤاریش دەست تێوەردانی نەکرد لە رووداوەکەدا.

ئەم ڕووداوە مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دواتر پشتڕاستی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە، کاتێک قۆڵی یاریزانەکە لە دۆخێکی نائاساییدا نییە، لێدانی سزای لێناکەوێتەوە

تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 315 هەزار کەس واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە، بەڵام ئەم بابەتە تەنیا کاریگەری ئەخلاقی هەیە و زیاتر وا دەکات بابەتەکە لەبیرنەکرێت، چونکە لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژی سێشەممە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا روبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ببێتەوە.