دیشامپ: مباپێ جێپەنجەی خۆی لە تۆپی پێدا نوسیوەتەوە

PM:05:59:07/07/2024

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە مباپێ کاری گەورەی ئەنجامداوە و بوونی لە یاریگادا فشارە بۆ سەر بەرامبەرەکانی.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی یۆرۆی 2024دا پێنج یاری ئەنجامداوە و بەو ئاستەوە دەرنەکەوتووە کە هاندەران چاوەڕێیان دەکرد هەرچەندە گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی بەڵام شێوازی یاریکردنیان دڵخۆشکەر نەبووە، یەکێک لەو یاریزانانەی کە رەخنەی زۆری لێگیراوە کیلیان مباپێیە.

دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانیکیدا بۆ کەناڵی تێلیفوت رایگەیاند، هەمووان دەبێت ئەوە بزانن کە مباپێ پێشتر جێپەنجەی خۆی لە میژوودا جێهێشتووە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەنجامیداوە.

دیشامپ دەڵێت، لەگەڵ ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکەمان هەموو هەوڵێکماندا کە مباپێ لەو پێکانەی لە پشتیدا هەبووە لە پێش جامی یۆرۆ چاکبکەینەوە و ئامادەیی بەردەوامی هەبێت لە یۆرۆدا و تا ڕادەیەک سەرکەوتووش بوون لەوەدا.

دوپاتیکردەوە ئەگەر تەنانەت ئەو ئەستێرەیە لە سەدا سەد ئامادەش نەبێت ئەوە تەنها بە بوونی لە یاریگادا فشارێکی گەورەیە بۆ سەر هەموو هەڵبژاردەکانی تر و ئەوەش ناچاریان دەکات خۆیان لەگەڵ ئەو یاریزانە سەرقاڵ بکەن.

سەبارەت بە رەخنەکان لەسەر هەڵبژاردەکەی، دیشامپ رونیکردەوە کە ئەوانە رەخنە نین لێیان گیراوە بەڵکو راستەقینەن جونکە کاریگەری هێرشبردنیان کەم بووە بەڵام سەرەڕای ئەوەش گەیشتونەتە پێش کۆتایی.

خ . ک