بەرازیل بە بێ نەیمار ئاهەنگ ناگێڕێت

PM:05:20:07/07/2024

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خراپی ئاستی بەرازیل لە کۆپا ئەمریکا هاندەرانی بەرازیلی بێهیوا کردووە و هیوادارن بە خێرایی نەیمار بگەڕێتەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵدا بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و لە کۆی چوار یاری تەنها لە یەک یاریدا بردنەوەی بەدەستهێنا و لە دوو یاریشدا یەکسانبووە، یاریەکیش بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئۆرۆگوای دۆڕا و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ماڵئاواییکرد.

دوای یاریەکە، هاندەرانی هەڵبژاردەی بەرازیل و خەڵکی ئەو وڵاتە کاردانەوەی توندیان هەبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیکان دژی ئاستی یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیە و بە شێوەیەک باسیان دەکەن کە هیچ هەستێکی نیشتمانیان نییە.

پێگەی سپۆرتس کیدا لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کردووە کە بەشی زۆری هاندەرانی بەرازیل پێیانوایە کە ئامادە نەبوونی نەیمار کاریگەری گەورەی خراپی بەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەیاندا هەبووە.

تەنانەت بەشێک لە هاندەران نوسیویانە، نەیمار تاکە یاریزانی ئێستای بەرازیلە کە شایستەی ئەوەیە پارە بدەیت بە بلیت و بچێت سەیری یاری کردنی بکەیت.

نوسیویشیانە، لە نەبوونی نەیماردا بە هیچ شێوەیەک بەرازیل ئاهەنگ ناگێڕێت و ئەو هەڵبژاردەیە لە نەبوونی ئەودا لە دەرەوەی کەشی یاریەکانە.

خ . ک