جەیمس رۆدریگێز هەڕەشە لە میسی دەکات

PM:04:52:07/07/2024

12108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زریانەکەی جەیمس بووەتە هەڕەشە بۆ سەر میسی و نزیکە لە شكاندنی ئامارێکی ئەو ئەستێرەیە.

جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ تا ئەم ساتە چوار یاری ئەنجامداوە، یەک گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستی هەیە.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگێز بووەتە هەڕەشەیەکی بەهێز بۆ سەر لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی ئەو یاریزانە بشکێنێت.

تۆڕەکە دەڵێت، میسی لە کۆپا ئەمریکای ساڵی 2011دا پێنج ئەسیستی کردووە و ئەوەش زۆرترین ژمارەی ئەسیستە لە یەک کۆپا ئەمریکادا بەڵام ئێستا جەیمس رۆدریگیز یەکسانی کردووەتەوە و بە یەک ئەسیستی تر دەتوانێت ئەو باڵادەستیەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کۆتایی پێبهێنێت و ئامارەکەی بشکێنێت، لە کاتێکدا یاری داهاتوویان بەرامبەر ئۆرۆگوایە و ئەگەر بردنەوە بەدەستبهێنن یاری کۆتاییش ئەنجامدەدات.

رونیشیکردووەتەوە، زریانە بەهێزەکەی یاریزانە کۆڵۆمبیەکە نیازی ئەوەی هەیە بە شکاندنی ئەو ئامارە فەڕشەکە لە ژێر پێی میسی دەربهێنێت جگە لەوەش ئامانجی ئەوەیە بە باشترین یاریزانی جامەکە دیاری بکرێت.

خ . ک