بەرپرسانی نەسڕ هەوڵی گواستنەوەی دیبالا دەدەن

PM:06:32:07/07/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی نەسڕ هەوڵی گواستنەوەی دیبالا دەدەن لە پێناو هاوکاری کردنی رۆناڵدۆ.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی نەسڕی سعودی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

پێگەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە سعودیەکە ئامادەکاریان دەستپێکردووە لە پێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالای یاریزانی یانەی رۆما.

پێگەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی کارگێڕی یانەی نەسڕ ئەوەیە کە بە گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە هاوکاری زیاتری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەن لە هێڵی هێرشبردندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، نەسڕ مووچەیەکی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی دیبالا کردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ کە کۆی گشتی مووچەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر ئەوەی رازیبێت درێسی یانەکەیان بپۆشێت لە وەرزی داهاتوودا.

ئەو پێگەیە دەڵێت، پەلکێش کردنی دیبالا زۆر ئاسانە چونکە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە تەنها 12 ملیۆن یۆرۆیە لە سەرەتای ئەم مانگەوە چالاک بووە و یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا دەتوانن ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

خ . ک