مباپێ: یاریزانیکی وەک رۆناڵدۆ درووست نابێتەوە

PM:11:01:04/07/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ ستایشی رۆناڵدۆی کرد و بە ئەفسانە ناویبرد وە پێشیوایە توانای ئەوەیان هەیە ببنە پالەوانی یۆرۆ.

پێش روبەڕووبوونەوەی پورتوگال، کیلیان مباپێ لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و تێییدا رایگەیاند، یۆرۆ ڕکابەرییەکی توند و تۆڵە، هەموو یارییەک بەندە بە وردەکاری بچووکەوە، دەبێت لە بەرگری و هێرشبردندا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، وە پورتوگال کاری زۆری کردووە و زۆر پێشکەوتووە، بەڵام ئەوان ئامادەن بۆ یارییەکە بەو هیوایەن بردنەوە بەدەستبهێنن.

سەبارەت بە رۆناڵدۆش وتی: هەرگیز کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیەکی دیکە دووبارە نابێتەوە، ئەو ئیلهامبەخشە بۆ نەوەیەک، گۆڵێکی زۆری تۆمارکردووە و جامگەلێکی زۆری بەدەستهێناوە، پێشینەکەی هەموو شتێک دەڵێت.

سەبارەت بە یاریکردنی ریاڵ مەدریدیش وتی: دەرفەتێکم بۆ ڕەخساوە خەونی یاریکردنم بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدیبهێنم، چیرۆکی کریستیانۆ لە ڕیاڵ مەدرید ناوازە بوو، هیوادارم منیش بتوانم مێژوو لە ڕیال مەدرید تۆمار بکەم، تەنها دەتوانم ستایشی ئەو کارانە بکەم کە رۆناڵدۆ کردوویەتی چونکە ئەو ئەفسانەیە.

مباپێ باسی لەوەشکرد، دەیانەویت ببنە پاڵەوانی یۆرۆ، بەڵام لە ئێستادا هەوڵی تێپەڕاندنی پورتوگال دەدەن کە هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و جیالە رۆناڵدۆ یاریزانی زۆر باشی تریان هەیە، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە ئاستی سەد لە سەدی خۆیدا نییە و بەڵام بیانو ناهێنێتەوە و دەیەوێت هاوشانی هاوڕێکانی ببنە پاڵەوانی ئەوروپا.