کۆمان و ڤان دایک چی دەڵێن لەسەر یارییەکەی ئەمڕۆیان؟

AM:09:24:16/06/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمان پێی وایە هیچ هەڵبژاردەیەک پاڵێوراوی سەرەکی نییە بۆ بردنەوەی یۆرۆ و ڤان دایکیش دەڵێت ئامانجمان بردنەوەی نازناوەکەیە.

ڕۆناڵد کومان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، پێش یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی یاریی یەکەمی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدات، لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ڕیزی پاڵێوراوانی بردنەوەی کیشوەرییەکەدایە ناونیشان

وتیشی: پێی وایە ڕکابەرییەکانی یۆرۆی 2024 کراوە دەبێت، بەڵام تیپەکەی یەکێک دەبێت لە پاڵێوراوانی بردنەوەی نازناوەکە.

دەشڵێت: بەڕای من هیچ کاندیدێکی گەورە نییە، بەڵام ڕەنگە هەڵبژاردەی فەرەنسا بژاردەیەکی ڕێژەیی هەبێت بەسەر باقی ڕکابەرەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموونەی کە خاوەنیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە ئەم یۆرۆیە جەنگێکی گەورە دەبێت لە نێوان هوموو هەڵبژاردەکاندا، لە نێویشیاندا هۆڵەندا کە ئامانجی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەیە.

لای خۆیەوە ڤێرجیل ڤان دایک کاپتن دەڵێت: بێگومان تیپی زۆر باش هەیە، بەتایبەتی فەرەنسا، ئەڵمانیا، پورتوگال و ئینگلتەرا، بەڵام پێموایە لەماوەی پاڵەوانێتییەکەدا شتەکان تەواو جیاواز دەبن.

بەرگریکاری لیڤەرپوول ئاماژەی جەختیشی لەوە کردەوە، هیوادارم باشترینی خۆمان بدەین، ئەمە ئامانجی ئێمەیە و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە شەڕی بۆ دەکەین.