یۆرۆپالیگ...بایەر لیڤەرکوزن گەیشتە یاری کۆتایی

AM:12:14:10/05/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپالیگ بایەر لیڤەرکوزن سەرەڕای یەکسانی بوونی بە دوو گۆڵ لەگەڵ رۆما گەیشتە یاری کۆتایی روبەڕووی ئەتڵەنتا دەبێتەوە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ، بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.

لە تایمی یەکەم لیڤەرکوزن ئاستی باشتر بوو چەندین هێڕشی یەک لە دوای یەکی برد بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، لە بەرامبەردا لە خولەکی 43 پارێدێس بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ رۆما تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم لە سەرەتەدا هەمان سیناریۆ تایمی یەکەم بینرا، لە خولەکی 63 پارێدێس دووبارە بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی رۆمای تۆمارد، پاش ئەوەش کوڕانی ئەلۆنسۆ ریزەکانیان رێخستەوە و لە ئەنجامی هێرشێکدا لە خولەکی 82 مانچینی بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، پێش تەواو بوونی تایمەکەش لە خولەکی حەوتی زیادکراو ستانیسیک توانی گۆڵی یەکسان تۆماربکات بۆ لیڤەرکوزن و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.

بە ئەنجامی هەردوو یارییەکەش لیڤەرکوزن بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو براوە بوو گەیشتە یاری کۆتایی، رۆماش ماڵئاویاکرد.

لە یارییەکی تریشدا ئەتڵەنتا بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە مارسیلیا هێنا و هاوشێوەی لیڤەرکوزن گەیشتە یاری کۆتایی.