پارچە کلێنسەکەی گرێبەستی مێسی خرایە زیادکردنی ئاشکراوە

PM:07:28:08/05/2024

3128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو پارچە کلێنسەی یەکەم جار مێسی گرێبەستی لەسەر واژۆ کردووە لەگەڵ بەرشەلۆنە خرایە زیادکردنی ئاشکراوە.

ئەو کلێنسەی کە لیۆنێل مێسی یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تیایدا واژۆکرد، لە لەندەن چووە زیادکردنی ئاشکرا و نرخی بەدەستهێنانی لە 300 هەزار پاوەندەوە دەستپێدەکات.

کلێنسکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2000، کاتێک مێسی تەمەنی تەنیا 13 ساڵ بوو، کلێنسکە پابەندبوونی گرێبەستێکە لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە، کە بە قەڵەمی شین لەلایەن کارلۆس ڕێکساچ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کەتەلۆنییەکە لەو کاتەدا واژۆکرا.

ئەم پارچەیە لەبەردەستی بەڕێوبەری کاری یاریزان هۆراسیۆ گاجۆلی ئەرجەنتینیدایە .

پارچە کلێنسکە لە زیادکردنی ئاشکرای ئۆنلاین لەلایەن کۆمپانیای بۆنهامزەوە پێشکەشکرا بۆ فرۆشتن و لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پاریس و نیویۆرک و لەندەن نمایشی کردووە.

زیادکردنەکە بەردەوام دەبێت تا 17ی ئەم مانگە و هەر کەسێک زۆرترین نرخی پێبدات دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە پێشتر رایگەیاندبوو، ئامادە نین هیچ بڕە پارەیەک بەو پارچە کلێنسە بدەن و هەر کەسێک ئارەزومەندە دەتوانێت بیهێنێت و لە مۆزەخانە بەرشەلۆنە بۆی هەڵدەگرین.Lionel Messi, all’asta per 300 mila sterline il tovagliolo su cui firmò il primo contratto con il Barcellona RIPRODUZIONE RISERVATA © ANSA/AFP